کاژین
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


بۆ ده‌ربرینی هه‌سته‌کان
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
evel
سه‌رپه‌رشتیار
سه‌رپه‌رشتیار
evel


ته‌مه‌ن : 36
شوێن : بايتةخت

تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة Empty
مُساهمةموضوع: تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة   تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة Emptyالسبت ديسمبر 19, 2009 6:20 am

تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنە بەخشی

نوسه‌رئيفل له‌ڕێکه‌وتی 2009/12/18 – 11:06 PM -



تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة Champions_League_Balls

قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەگەرچی هەندێك مەرجی دانا تاوەكو بەهێزەكان روبەروی یەكتر نەبنەوە لەپێناو مانەوەی بەهێزەكان بۆ قۆناغەكانی داهاتوو، بەڵام رەحمی بەئینگلیز‌و ئیتالیەكان نەكردو روبەروی یەكتری كردنەوە، بەپێچەوانەی یانە ئیسپانیەكانەوە كە چانس یاوەریان بوو، بەوەی هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لەگەڵا ریاڵمەدرد روبەروی دوو یانە بونەوە كە لەئاستی خۆیاندا نین‌و چانسی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 8 ئاسانترە.
شتوتگارت × بەرشەلۆنە
پاڵەوانی وەرزی رابردوو كە یانەی بەرشەلۆنەیە ئەگەرچی سەرقاڵی مۆندیالی یانەكان بوو لە ولاتی ئیمارات، بەلام لەتیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكان لەقۆناغی 16 روبەروی یانەی شتوتكارتی ئەڵمانی بویەوە، سەركەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی 8 قورس نیە، چونكە یانەی شتوتگارت لەئاستی بەرشەلۆنەدا نیەو لە ریزبەندی خولی وڵاتەكەشیدا لەپلەی 15دایەو لەكۆی 16 یاری 13خاڵی كۆكرەوەتەوە، بەپێچەوانەوە بەرشەلۆنە ریزبەندی یەكەمی
خولی ئیسپانی گرتووەو 39خاڵی هەیە لە15 یاریدا، بەرشەلۆنە لەئێستادا باشترین یانەی جیهانە‌و یانەیەكی وەك شتوتگارت نابێتە كێشە لەبەردەمیدا بۆ تێپەراندنی بۆ قۆناغی دووەم.
ئۆڵۆمپیاكۆس× بۆردۆ
ئەگەرچی هەردوو یانەی بۆردۆی فەرەنسی‌و ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی تارادەیەك لەیەك ئاستدان‌و لەیانە ناوەندیەكانن، بەلام ئەگەرەكان بۆ سەركەوتن بەلای بۆردۆدا دەشكێتەوە كە ئێستا
لەریزبەندی وڵاتەكەیدا لەپێشەنگدایەو لیۆن‌و مارسیلیای جێهێشتووە، بەڵام ئۆڵمپیاكۆسیش لەخولی ولاتەكەیدا لەپێشەنگدایە، جیاوازی ئەم دوو یانەیە لەچۆنیەتی سەركەوتنیاندایە بۆ ئەم قۆناغە كە بۆردۆ لەكۆمەڵەی یەكەم سەركەوت بەیەكەمی ریزبەندی، لەكاتێكدا بایەرمیونخ‌و یۆڤانتۆس لەكۆمەڵەكەدا هەبوون، كەچی یانە یۆنانیەكە تەنها یانەی بەهێز ئارسیناڵاَ بوو بەدووەمی كۆمەڵەكەشی سەركەوت.
ئەنتەرمیلان × چڵسی
یاری نێوان هەردوو یانەی ئەنتەرمیلان‌و چڵسی بێگومان بەهێزترین یاری ئەم قۆناغە دەبێت‌و چانسی سەركەوتنی هەرلایەكیان هێندەی یەكترە، ئەگەرچی لەئێستادا چڵسی یانەیەكی تۆكمەیە‌و خاوەنی راهێنەرێكی بەئەزمونە لەم خولەدا كە ئەنشیلۆتی ئیتالیە، بەڵام روبەروی یانەیەكی ئیتالی دەبێتەوە كە ئێستا یەكەمی ریزبەندی خولی ئیتالیە، مۆرینۆ كە راهێنەری ئەنتەرمیلانە لەپێشتر راهێنەرایەتی چڵسی كردووە‌و بەهەندێك لەیاریزانەكانی ئەو یانەیە
ئاشنایە، لەم یاریەدا شەڕی راهێنەران گرنگترین شت دەبێت كاتێك هەردوو راهێنەر مۆرینۆی ئەنتەرمیلان‌و ئەنشیلۆتی چڵسی روبەروی یەكتر دەبنەوە، كاتێك ئەنشیلۆتی راهێنەری میلانی ركابەری ئەنتەر بوو هەمیشە ئاڵوگۆری قسە لەنێوان هەردوكیاندا روی دەدا، هەروەها مۆرینۆ دەیەوێت تۆڵەی خۆی لەچڵسی بكاتەوە كە سەرۆكی یانەكە بەهۆی دەستخستنەكارەكانیەوە وازی لەپۆستەكەی هێنا، كۆتا قسەش بۆ ئەم یاریەدا رێژەی سەركەوتنیان یەكسانە.
بایەرمیونخ × فیورەنتینا
یانەی بایەرمیونخ ئەگەرچی كەمترین هیوای بەسەركەتن هەبوو لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا‌و بەهەموو شێوەیك دەبوایە لەكۆتا جەولەدا بباتەوە‌و ئەو كارەشی كردو لەسەر خاكی یۆڤانتۆس ئەو یانەیەی تەزاند، هەروەها رۆژ لەدوای رۆژ ئاستی دەگەرێتەوە‌و ئێستاش لەخولی ناوخۆدا چووەتە پلەی سێهەم كاتێك بردنەوە یەك لەدوای یەكەكانی دەست پێكردووەو لەم قۆناغەشدا دەیەوێت دووەم یانەی ئیتالی بكاتە دەرەوە كەیانەی فیورەنتینایە، بەڵام فیورەنتینا دەیەوێت
تۆڵەی یۆڤانتۆسی هاونیشتمانیشی بكاتەوەو سەربكەوێت بەسەر بایەمیونخدا، بەڵام بایەرمیونخ ئەگەر لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت ئەوا دەتوانێت فیورەنتیناش تێپەرێنێت.

سێسكامۆسكۆ × ئیشبیلیە

پاش ئەوەی خولی روسی كۆتایی هات‌و یانەی رۆبن كازان نازناوەكەی بەدەست هێنا،ئیتر یانەی سێسكا مۆسكۆ بەتەواوی خۆی بۆئەم پاڵەوانیەتیە یەكلایی كردووە، بەپێچەوانەی ئیشبیلیە كە
تاوەكو ئێستا لەسەرجەم جەبهەكاندا دەجەنگێت، بەڵام یانەی ئیشبیلیە یەكێك بوو لەو یانانەی كە بەزوویی سەركەوت بۆ ئەم قۆناغەو لەخولە ئەوروپیەكانیشدا بەتایبەتی لەم ساڵانەی دوایدا ئەزمونی هەیە‌و پێشرەوی بۆ یانە ئیسپانیەكەیە.
لیۆن × ریاڵمەدرید
ئەگەرچی یانەی لیۆن لەئاستی ساڵانی رابردویدا نیەو لەخولی ناوخۆی ولاتەكەشیدا لەپلەی
چوارەمدایە، بەڵام مانوێل پیلگرینی راهێنەری یانەی ریاڵمەودرید دانی بەقورسی یاریەكەدا ناو رایگەیاند یانەی لیۆن لەیانە بەهێزەكانەو یاریزانەكانی كەمتر نین لە یاریزانی یانە بەهێزەكان، لەخولی ئیسپانیدا ریاڵمەدرید لەكێبڕكێدایە لەگەل بەرشەلۆنە‌و لەجامی ئیسپانیشدا كراوەتە دەرەوە، لەبەر ئەوە لەژێر پەستانێكی زۆردایە‌و بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت بگاتە یاری كۆتایی ئەگینا كارەسات لەیانەكەدا رودەدات، زیانێكی گەورە لەیانەی
مەلەكی كەوت كاتێك پیپی بەرگریكاری یانەكە توشی پێكان هات‌و لە یاریەكانی یانەكەیدا بەشداری ناكات، بەڵام لەگەل ئەوەشدا ریاڵمەدرید لەم قۆناغەدا قسەی یەكەمی هەیە بۆ سەركەتن ئەگەر بەدەردی ساڵی رابردوو نەچێت!
پۆرتۆ × ئارسیناڵ
پۆرتۆ لەیانە ئینگلیزەكان رزگاری نابێت، پاش ئەوەی لەقۆناغی كۆمەڵەكان روبەروی چڵسی بویەوە، ئەمجاەر بەرامبەر هاوشاریەكەی چڵسی یاری دەكات كە ئارسیناڵە، وەرزی رابردووش
لەچارەكی كۆتایی بەدەستی مانچستەر كرایە دەرەوە، ئەی ئایا ئەمجارە دەتوانێت بەسەر یانە ئینگلیزەكاندا زاڵ ببێت؟ لەخولی ناوخۆی پورتوگالیشدا یەكەمی ریزبەندی بۆ بەنفیكا لەدەستداوە‌و ئێستا لەپلەی سێهەمدایە، بەڵام ئارسیناڵیش حاڵی لەپۆرتۆ باشتر نیە‌و ئەویش لەهەمان پلەدایە، ل
دووەم یاری بەهێزی ئەم قۆناغە جارێكی تر لەنێوان یانەكانی ئیتالیا‌و ئینگلتەرادایە، ئەویش كاتێك یانەی میلان روبەروی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە، میلان لەكۆتا جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكاندا سەركەوت، بەڵام مانچستەر پیشتر سەركەوتبوو، فێرگسنی راهێنەری مانچستەر رایگەیاندووە زەحمەتە بتوانین ئەم نازناوە بەدەست بهێنین، بەلام یانەی میلانیش ئاستی جێگیر نیەو هەندێك جار دەكەوێتە سەرسكەی بردنەوە، بەڵام لەناكاو توشی شكت دەبێتەوە، بەڵام
ئەزمونی ئەم پاڵەوانیەتیە یارمەتیان دەدات بۆبردنەوە، لەبەرامبەر ئەزمونی یانەی میلاندا ئەزمونی فێرگسنی راهێنەری مانچستەر هەیە كە ئەگەرەكان یەكسان دەكاتەوە‌و چانسی سەركەوتنی مانچستەریونایتد زیاتر دەكات، بەلام ئەم یاریە هێندەی یاری نێوان ئەنتەر‌و چڵسی بەهێز نابێت.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
تیروپشكی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەكانی ئینگلتەرا‌و ئیتالیای بەگژی یەكدا دا‌و چانسی بە ریاڵمەدرید‌و بەرشەلۆنة
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1
 مواضيع مماثلة
-
» خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا/ بایرن میونخ به‌زه‌حمه‌ت له‌ فیۆلای برده‌وه‌

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
کاژین :: به‌شی وه‌رزشی-
انتقل الى: