تایبه‌ت : ده‌وڵه‌مه‌ندترین ٢٠ یاریزان له ئینگلتهرانوسهر evel له‌ڕێکه‌وتی 2009/12/16 – 2:00 PM -
سڵاو ئازیزان .. ڕاپۆرتێکی تێروته‌سه‌لمان بۆ ئاماده‌کردوون سه‌باره‌ت به ده‌وله‌مه‌ندترین ٢٠ یاریزان له ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی کۆکردنه‌وه سه‌رمایه‌کانیان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان .. گه‌ر سه‌رنج بده‌ین یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر و چێڵسی زۆربه‌ی پێگه‌کانیان داگیرکردووه که ته‌نها ئه‌و دوو یانه‌یه ١٤ یاریزانی سه‌رمایه‌داریان تێدایه :
تێبینی // گشت بڕه‌پاره‌کان به دراوی جونه‌ی سته‌رلینی دیاریکراوه که :
١ جونه‌ی سته‌رلینی = ١.٦٦٠١
٢٠ – ڕۆبینهۆ ١٠ ملیۆن٢٥ ساڵ – مانچسته‌ر ستیئهستێرهی به‌ڕازیلی به‌ناوبانگ ڕۆبینهۆ .. ئه‌م یاریزانه له یانی سانتۆس سه‌ریهه‌ڵدا ته‌مه‌نی ته‌نها ١٥ ساڵ بوو که جامی به‌ڕازیلی بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا که که‌س ئه‌وه‌ی نه‌کردووه دوای پێلێ هه‌ربۆیه به پێلێ ی دووه‌م ناسراوه .. له مانگی حه‌وتی ساڵی ٢٠٠٥ ریال مه‌درید به نزیکی ٢٠ ملیۆن جونه‌ی گواستیه‌وه بۆ یانه‌که‌ی ، پاشانیش له مانگی نۆی پارساڵ دوای ململانێیه‌کی زۆر له نیوان چێلسی و مانجسته‌ر ستی ڕۆبی به‌رامبه‌ر ٣٢.٥ ملیۆن موچه‌یه‌کی هه‌فتانه که ده‌گاته ١٦٠ هه‌زار جونه‌ی ڕویکرده سیتیزن . به‌ڵام چاره‌نووسی له‌و یانه‌یه دیار نیه و له‌وانه‌یه ڕووبکاته یانه‌ی به‌رشلۆنه
…………………………
١٩- دیمیتار بێرباتۆڤ ١١ ملیۆن٢٧ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدئهم یاریزانه له ساڵی ٢٠٠٦ به‌رامبه‌ر ١٠.٩ ملیۆن جونه‌ی له یانه‌ی لیڤه‌رکوزنی ئه‌ڵمانیه‌وه ڕویکرده تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی و دوو وه‌رزی زۆر سه‌رکه‌وتووی له‌وێ به‌سه‌ربرد ، پاشان له ٢٠٠٨ به‌رامبه‌ر ٣٠.٧٥ ملیۆن ڕوویکرده یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موجه‌ی هه‌فتانه‌ی له ٤٥ هه‌زار بۆ ٨٠ هه‌زار جونه‌ی به‌رزکرایه‌وه
…………………………
١٨- جۆی کۆڵ ١١ ملیۆن٢٧ ساڵ – چێڵسیجۆی کۆڵ دوای هه‌شت مانگ دابڕان به‌هۆی پێکان تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه .. له ساڵی ٢٠٠٣ له یانه‌ی وێستهام ه‌وه گواسترایه‌وه بۆ چێڵسی موچه‌ی هه‌فتانه‌ی له ٢٥ هه‌زار جونه‌ی بۆ ٣٠ هه‌زار به‌رزکرایه‌وه و نرخی گرێبه‌سته‌که‌ی ٦.٦ ملیۆن جونه‌ی بوو به‌ڵام دوای ئاستێکی به‌رز له‌گه‌ڵ بلوز له ساڵی ٢٠٠٦ گرێبه‌سته‌که‌ی تازه کرایه‌وه و موچه‌ی هه‌فتانه‌ی بۆ ٨٠ هه‌زار جونه‌ی به‌رزکرایه‌وه هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کۆمپانیای ئادیداس و سامسونگ هه‌یه به‌مه‌بستی ڕیکلام کردن بۆیان
…………………………
١٧ – دامیێن ده‌ف ١٢ ملیۆن٣٠ ساڵ – فولهامدهف یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌ی خاوه‌نی ئه‌زمونێکی زۆره له خولی ئینگلیزی ، له یانه‌ی نیوکاسڵ خاوه‌نی موچه‌یه‌کی هه‌فتانه بوو که ده‌گه‌یشته ٧٠ هه‌زار جونه‌ی … له ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک چێلسی شۆرشێکی به‌رپارکرد له‌سه‌ر ده‌ستی ڕامان ئه‌برامۆڤیج ده‌ف له یانه‌که مایه‌وه به‌ڵام پاشان به ١٧ ملیۆن جونه‌ی فرۆشتیان به بلاکبێرن پاشانیش له ٢٠٠٧ جووه فولهام
…………………………
١٦ – گاری نیڤڵ ١٢ ملیۆن جونهی٣٤ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدنیڤڵ کاپتن و یاریزانی مێژوویی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌کانه و یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه .. یه‌کێک بوو له لاوه به‌هره‌مه‌نده‌کانی ئینگلته‌را هه‌ربۆیه له ساڵی ١٩٩١ له‌لایه‌ن ئه‌لێکس ڤێرگه‌سۆن بانگهێشتی تیمی یه‌که‌می یانه‌که کرا و له ساڵی ١٩٩٥ یش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را کرا .. ٨ نازناوی پریمه‌رلیگ و سێ جامی ئینگلته‌را و دوو جامی ئه‌وروپا و جامێکی خولی ئه‌وروپای له‌گه‌ڵ یانه‌که به‌ده‌ست هێناوه ، له ساڵی ٢٠٠١ به ١١ ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌که‌ی تازه‌کرایه‌وه و موچه‌ی ساڵانه‌ی بوو به ٢.٦ ملیۆن جونه‌ی ، گاری دوو خانوی نزیک له یانه‌که‌ی هه‌یه که نرخی یه‌کیان ١.٥ ملیۆن جونه‌ی و ئه‌ویتریشیان ڤێلا یه‌که له مالتا نرخی ٧٠٠ هه‌زار جونی یه
١٥ – پیته‌ر چیک ١٢ ملیۆن٢٧ ساڵ – چێڵسیلهوانهیه ده‌وڵه‌مه‌ندترین گۆڵپارێز بێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان .. چیک هه‌فتانه ٩٠ هه‌زار جونه‌ی هه‌یه له دوای ٢٠٠٨ ه‌وه به‌رزکرایه‌وه بۆ ١٠ ملیۆن جونه‌ی ساڵانه ، هه‌روه‌ها دوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌دیداس و سامسونگ هه‌یه که نرخه‌که‌ی ده‌گاته ٢٥ ملیۆن یۆرۆ .. یه‌کێک له‌و نوکتانه‌ی له‌سه‌ر چیک ده‌کرێت پێی ده‌وترێت : Czech Cech’s checked cheques واته : چیکی چیک ( ولاتی چیک ) بۆ پشکنینی چێک ( چێکی بانک)
……………
١٤ – ئیمێل هێسکی ١٣ ملیۆن٣١ ساڵ – ئه‌ستۆن ڤیلائێستا له جه‌نگدایه بۆ بانگهێشتکردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن فابیۆ کاپیلۆ و له‌و کاره‌شدا تا ئێستا سه‌رکه‌وتووه .. هێسکی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاریزانێکی به ئه‌زموون و ده‌وڵه‌مه‌نده زۆر وه‌سف ده‌کرێت به‌وه‌ی که‌سێکی ساده‌یه و لوتبه‌رز نیه . به ٣.٥ ملیۆن جونه‌ی له ویگانه‌وه ده‌چێته ئه‌ستۆن ڤیل له مانگی یه‌کی ساڵی نوێ و کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی که یانه‌کان ته‌رخانیان کردووه بۆ به‌ده‌ست هێنانی له ساڵی ٢٠٠٠ ه‌وه تا ئێستا ده‌گاته ٢٦.٥ ملیۆن جونه‌ی .. له ساڵی ٢٠٠٠ لیڤه‌رپوول به ١١ ملیۆن جونه‌ی لیسته‌ر ستی کری که بۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌کی زۆربوو ، دوای چوارساڵ به به ٦.٢٥ ملیۆن جونه‌ی چووه بێرمینگهام ستی . له‌و چوارساڵه‌ی لیڤه‌رپوول ٨.٢ ملیۆن جونه‌ی وه‌رگرت که گرێبه‌ستێکی پێنج ساڵه‌ی له‌گه‌ڵیان هه‌بوو موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ٣٠ هه‌زار جونه‌ی بوو .. له ساڵی ٢٠٠٦ به ٥.٥ گواسترایه‌وه بۆ ویگان به‌رامبه‌ر موچه‌یه‌کی هه‌فتانه که ده‌گه‌یشته ٤٠ هه‌زار جونه‌ی
……………………………………
١٣ – ئاشلی کۆڵ – ١٤ ملیۆن٢٨ ساڵ – چێڵسیئاشلی کۆڵ له مانگی نۆی ئه‌مسال گرێبه‌سته‌که‌ی تازه کرده‌وه ، گرێبه‌سته تازه‌که چوارساڵییه به ١٢٠ هه‌زار جونه‌ی هه‌فتانه‌وه له گرێبه‌ستی پێشوی هه‌فتانه ٨٠ هه‌زار جونه‌ی هه‌بوو ، گرێبه‌ستێکی له‌گه‌ڵ ئه‌دیداس هه‌یه بۆ پێلاوی یاریکردن ( لابپچین ) که به‌و هۆیه‌وه ، بایی ١.٤ ملیۆن جونه‌ی له‌و پێلاوه فرۆشرا و ئاشلی ش ٨٨١ هه‌زار جونه‌ی له‌و پاره‌یه‌ی پێدرا
…………..
١٢ – فرناندۆ تۆرێس ١٤ ملیۆن٢٥ ساڵ – لیڤهرپوولتۆرێس له مانگی هه‌شتی ڕابردوو گرێبه‌ستێکی تازه‌ی بۆ چوارساڵی تر له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی مۆرکرد .. گرێبه‌ستی پێشوی گۆڵکاره ئیسپانیه‌که تا ٢٠١٣ بوو که ٢٠٠٧ بۆ ٦ ساڵ مۆریکردبوو ، تۆرێس له تازه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی موچه‌ی هه‌فتانه‌ی له ٩٠ هه‌زار جونه‌ی بۆ ١٢٠ هه‌زار جونه‌ی به‌رزکرایه‌وه موجه‌ی ساڵانه‌ی نزیکه‌ی ٦ ملیۆن جونه‌یه .. تۆرێس پێش گواستنه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول به ٢٠ ملیۆن شه‌ش ساڵ له ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید یاریکردووه و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نایک و پیپسی هه‌یه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پرینگلیز که سالۆنی قژه و هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی ڕاهێنانی سه‌گه
…………………………
١١ – نیکۆلاس ئه‌نێلکا ١٤ ملیۆن٣١ ساڵ – چێڵسیگواستنهوهی له بۆڵتۆن بۆ چێلسی کردیه یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین یاریزانان له مێژووی تۆپی پێ .. بۆڵتۆن ٨ ملیۆنی دابوو به فه‌نارباخچه له پێناوی فه‌نارباخچه‌ش به ٧ ملیۆن کڕیبووی به‌ڵام پێش ئه‌وانه خاوه‌نی ئه‌نێلکا مانچسته‌ر ستی بوو به ١٣ ملیۆن پاشان به خواستن چووه لیڤه‌رپوول و پاشتریش به ٢٠ ملیۆن جونه‌ی ڕوویکرده پاریس سان جێرمان .. ئه‌نێلکا خاوه‌نی موچه‌یه‌کی ٤ ملیۆن جونه‌یی ساڵانه‌یه
………..١٠ – دیدیه درۆگبا ١٦ ملیۆن٣١ ساڵ – چێڵسیدرۆگبا له ٢٠٠٣ له ئۆلۆمپیک لیۆن گواسترایه‌وه بۆ مارسیلیا به‌رامبه‌ر به ٣.٣ ملیۆن جونه‌ی به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک وه‌رزدا نرخی گه‌یشته ٢٤.٥ ملیۆن کاتێک ساڵێک دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێلسی به‌و نرخه له مارسیلیای کریه‌وه ، درۆگبا له چێڵسی موچه‌ی چوارهێند به‌رزبووه‌وه له ساڵی ٢٠٠٦ له گرێبه‌ستێکی نوێ‌دا موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ٩٠ هه‌زار جونه‌ی دانرا دوای هه‌شت مانگ به‌هۆی ئاست به‌رزیه‌وه کرا به ١٠٠ هه‌زار جونه‌ی ، ئێستا جارێکی تر گرێبه‌ستی درۆگبا تازه کراوه‌ته‌وه تا ساڵی ٢٠١٢ که ته‌مه‌نی ده‌گاته ٣٤ به‌رامبه‌ر به موچه‌یه‌کی ساڵانه بڕه‌که‌ی ده‌گاته ٤.٧ ملیۆن جونه‌ی
.…………..٩- جۆن تێری ١٨ ملیۆن جونهی٢٨ ساڵ – چێڵسیکوڕه به وه‌فاکه‌ی چێڵسی گرێبه‌ستێکی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ڕه‌تکرده‌وه که موچه‌ی هه‌فتانه‌ی له‌وێ ده‌گه‌یشته ٢٥٠ هه‌زار جونه‌ی ! به‌ڵام بڕیاری مانه‌وه‌یدا له یانه‌که‌ی خۆی که موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ١٦٠ هه‌زار جونه‌یه ، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ٢.٥ ملیۆن جونه‌ی وه‌ربگرێت به سپۆنسه‌رکردنی ئێمبرۆ . به‌پێی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان تێری ٣١٥ هه‌زار جونه‌ی وه‌رگرت له ساڵی ٢٠٠٧ و بڕی پاره‌ی تایبه‌تی خۆی گه‌یشته ١٧ ملیۆن جونه‌ی به‌ڵام له ٢٠٠٨ ته‌نها یه‌ک ملیۆن زیادی کردوو ئێستا خاوه‌نی ١٨ ملیۆنه
………………..٨- ستیڤن جیرارد ٢٠ ملیۆن٢٩ ساڵ – لیڤهرپوولبهو پێیه‌ی لیڤه‌رپوول یانه‌یه‌کی لاوازه له ڕووی داراییه‌وه ، هه‌فته‌ی ١٢٠ هه‌زار ده‌درێته جه‌نه‌راڵ جیرارد ، جیرارد ساڵآنه ٧٥٠ هه‌زار جونه‌ی له کۆمپانیاکانی ئه‌دیداس و لوکۆزاید وارده‌گرێت به پێی گرێبه‌ستی نێوانیان ، تا ئێستا ٧ ملیۆن جونه‌ی لێوه‌رگرتون . پارساڵ زیاتر له ملیۆن جونه‌ی کۆ کرده‌وه
………………..
٧- فرانک لامپارد ٢١ ملیۆن جونهی٣١ ساڵ – چێڵسیلامپارد پێویسته له‌سه‌ر سوپاسی خۆزێ مۆرینهۆ بکات دوای ئه‌وه‌ی کردیه یه‌کێک له باشترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین یاریزانه‌کان .. ته‌نانه‌ت مۆرینهۆ ویستی له‌گه‌ڵ خۆی بیباته ئه‌نته‌رمیلان به‌رامبه‌ر ٣٣ ملیۆن جونه‌ی ، ئه‌مه‌ش چێڵسی ناچارکرد گرێبه‌ستێکی تازه‌ی پێنج ساڵی له‌گه‌ڵ مۆربکات به‌رامبه‌ر ١٤٠ هه‌زار جونه‌ی هه‌فتانه ( ٧.٣ ملیۆن ساڵانه ) ، پارساڵ له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌دیداس ملیۆنێک جونه‌ی تری پێدرا به‌هۆی به‌کارهێنانی پێلاوی یاری ئه‌دیداس کاتێک بایی ١.٤ ملیۆنی لێ فرۆشرا ته‌نها له ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨
………….٦ – مایکل بالاک ٢٢ ملیۆن٣٣ ساڵ – چێڵسیمایکل بالاک له‌وانه‌یه دوای جامی جیهانی ٢٠١٠ واز له یاریکردن بهێنێت ، به‌ڵام پێویستی به کاری تر نیه چونکه یه‌کێکه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین یاریزانان ، گواستنه‌وه‌ی له بایه‌رمیونخ بۆ چێڵسی زیاتر له ١٣٠ هه‌زار جونه‌ی هه‌فتانه‌ی پێبه‌خشی که یه‌کێکه له زۆرترین موچه‌کان له ئینگلته‌را ، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی ئه‌دیداس و کۆک و مه‌کدۆناڵد و تی مۆبایل هه‌یه که ٢ ملیۆن جونه‌یان لی وه‌رده‌گرێت ساڵانه ، به‌ڵام پاره‌کانی بالاک ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ك پارساڵ که‌می کردووه و ٢٢ ملیۆن جونه‌ی سته‌رلینیه
……………..٥- ڕایان گیگز ٢٤ ملیۆن ٣٥ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدئاساییه کاپتنه مێژوویه‌یه‌کی شه‌یتانه سووره‌کان ناوی له نێو ئه‌م لیسته‌دابێت ، که ٢٠ ساڵ خزمه‌تی له ئۆلد ترافۆرد هه‌یه ، ته‌نها له گرێبه‌ستی ڕیبۆک له ماوه‌ی ٦ ساڵ ٦.٥ ملیۆن جونه‌ی دراوه‌تێ ، پاشان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی سۆڤیل و تیتوس و سیتیزن بۆ کاتژمێری ده‌ستی و جیڤێنجی و فوجی و پاتیک فیلیب و کۆرن بێرگه‌رز و کیلکۆم گرێبه‌ستی مۆرکرد ! له وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ وه‌رزێکی تر گرێبه‌سته‌که‌ی درێژکرایه‌وه به‌رامبه‌ر به موچه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ٧٥ هه‌زار جونه‌یی ،، گیگز ته‌نها له ساڵی ٢٠٠٧ ٢.٩ ملیۆنی کۆکردنه‌وه
…………………..
٤-ریۆ فێردیناند ٣٠ ملیۆن ٣٠ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدڕیۆ له ئێستادا حاڵی باش نیه‌و پێکانی هه‌یه به‌ڵام له لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پێنج یاریزاندایه له مانگی چواری ٢٠٠٨ موچه‌ی هه‌فتانه‌ی بۆ ١٢٠ هه‌زار جونه‌ی به‌رزکرایه‌وه ، په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نیک هه‌یه بۆ سپۆنسه‌ریکردنی پێلاوی یاریکردنی . ڕیۆ خاوه‌نی٦٠% ی کۆمپانیایی وایت چۆکه , که هیواداره له‌و ڕیگایه‌وه ئاواته‌که‌ی بێته دی و ببێته یه‌کێک له گه‌وره میوزیک ژه‌نه‌کان ، ئه‌و ئاواته‌ی له ساڵی ٢٠٠٧ زیانی ١٠٠ هه‌زار جونه‌ی لێدا . هه‌روه‌ها ریۆ خاوه‌نی کۆمپانیایی RGF Enterprises
………………٣- واین ڕونی – ٣٧ ملیۆن ٢٣ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدڕونی له ده‌وڵه‌مه‌ندترین لاوانی وڵاته‌که‌یه‌تی ، به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه خاوه‌نی بڕه‌پاره‌یه‌کی زۆره ، واین له شوێنێکی دوور له مانچسته‌ره‌وه هاتووه ئه‌ویش کرۆکزیث ه . ڕونی له ٢٠٠٤ لیڤه‌رپوولی جێهێشت به‌ره‌و ڕێد دیڤڵز به‌رامبه‌ر به ٣١ ملیۆن جونه‌ی و موچه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ١٠٠ هه‌زار جونه‌یی ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی سپۆنسه‌رکردنی لاپچینی له‌لایه‌ن نیک بۆ ده‌کرێت و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆکا کۆلا و مارسیدس و ئی ئه‌ی سپۆرت هه‌یه که ساڵانه ٦ ملیۆن جونه‌ی بۆ کۆده‌که‌نه‌وه .. په‌ڕتووکی پێنج به‌شی هارپه‌ر کۆلین ٥ ملیۆنی تری بۆ کۆکرده‌وه ، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌کان ٣.٢ ملیۆن جونه‌ییان پێبه‌خشی ته‌نها بۆ مافی وێنه‌گری له ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی کۆلین ی هاوسه‌ری که له‌م ماوه‌یه‌دا کوڕێکی چاوگه‌شیان بوو . ئه‌م خێزانه به‌خته‌وه‌ره ساڵانه ملیۆنێکی تریان له‌لایه‌ن Asda پێده‌درێت ، ڕونی له خانوێکی ٤.٢٥ ملیۆن جونه‌یی ده‌ژی له چێشیر و خانوێکیشی له فلۆریداهه‌یه بۆ پشووه‌کان ، کۆی پاره‌کانی ئه‌مساڵ به‌رز بووه‌وه بۆ ٣٧ ملیۆن جونه‌ی
……………مایکل ئۆوین – ٣٨ ملیۆن ٢٩ ساڵ – مانچسته‌ر یونایتدسهرهڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی نیوکاسڵ یانه‌یه‌کی پاره‌دارنه‌بوو به‌ڵام مایکل ئۆوین هه‌فتانه ١١٠ هه‌زار جونه‌یی وه‌رده‌گرت ، له ساڵی ٢٠٠١ که هاتریکی له ئه‌ڵمانیا تۆمارکرد ناوبانگێکی باشی په‌یداکرد و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واشین پاوده‌ر پێرسیل مۆرکرد به ملیۆنێک جونه‌یی ساڵانه ، هه‌روه‌ها بووه باڵیۆزی سویس بۆ دروستکردنی کاتژمێری ده‌ستی و له زووشه‌وه و له ١٩٩٨ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای جاگوار بۆ ئۆتۆمبێل هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی به‌رگی Pro Evolution Soccer 2008 بۆ یاریه ڤیدیۆیه‌کان بوو که ٢ ملیۆن جونه‌ی پێبه‌خشی و کۆی گشتی له کۆمپانیاکان ساڵانه ٧.٥ ملیۆن وه‌رده‌گرێت که ته‌نها له ده‌رکه‌وتنی له کۆمپانیاکان له ساڵی ٢٠٠٧ ٧ ملیۆن جونه‌ی بۆ کۆکرده‌وه . به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئۆوین پاره‌کانی له‌م ساڵدا که‌م کردووه و داهاتی ئێستای ٣٨ ملیۆنه ، ئه‌م بره پاره‌یه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین دووه‌م یاریزانی ئینگلیزی و دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین له ئینگلته‌را
………………………….
١- ده‌یڤد بێکهام ١٢٥ ملیۆن ٣٤ ساڵ – ئینگلتهرادهیڤد بێکهام بێ ڕکابه‌ر به‌ناوبانگترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سایه‌تی وه‌رزشی ئینگلیزیه .. یاریکردن له خولی ئه‌مریکی US Major League Soccer به‌شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی بێکهامی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد . بێکهام ١٢٨ ملیۆن جونه‌ی ته‌نها له سپۆنسه‌ری کۆمپانیاکان و ئاماده‌بوونی له یاریه‌کان کۆکردۆته‌وه ، ناوبراو ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بۆ چواره‌م جار به‌شداری له جامی جیهانی بکات له‌گه‌ڵ ئینگلته‌را که به‌شێوازی خواستن ده‌گه‌ڕیته‌وه ئه‌یسی میلان بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ .. به ڕوونی بێکهام ئه‌و کاره‌ده‌کات که له هه‌مووشت زیاتر خۆشی ده‌وێت ئه‌ویش تۆپی پێ یه ، له ریال مه‌درید هه‌فتانه ١١٦ هه‌زار جونه‌ی هه‌بوو کۆمپانیاکه‌شی بۆ کاری به‌رهه‌ماهێنان له ساڵی ٢٠٠٧ ١٠.٥ ملیۆن جونه‌ی بۆ کۆکرده‌وه ، جگه له بێکام ڤیکۆریا بێکامیش پاره‌یه‌کی زۆر له نمایش‌کردنی جلوبه‌رگ و وێنه‌کانی له‌سه‌ر سه‌ر به‌رگی دی-ڤی-دی کۆده‌کاته‌وه .. هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن بێکهام و ڤیکۆریا له به‌خته‌وه‌رترین خێزانه‌کانی ئینگلته‌را ن
………………………..
تێبینی : ئه‌م نرخانه دوای بڕینی بڕه پاره‌ی باج و سزاکانی ئه‌و وڵاته‌یه چونکه گه‌ر پاره‌ی باج و ده‌رامه‌تیش هه‌ژماربکرێت ئه‌وا زۆر زیاتره له‌وانه‌ی که بڵاوکراونهتهوهبهو هیوایه‌یی به دڵتان بێت