که‌من ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لوتکه‌ی ئاستیاندا بۆندی یانه گه‌وره و به‌ناوبانگه‌کانی جیهانیان ڕه‌تکردۆته‌وه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆیانهکانیان و سه‌لماندنی(به‌کرده‌وه) خۆشه‌ویستیان بۆ یانه‌که‌یان
1-پاوڵۆ ماڵدینی
ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا
پاوڵۆ ماڵدینی به‌رگریکاری ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا،له 20/1/1985 له ته‌مه‌نی 16 ساڵی یه‌که‌م یاری خۆی به‌درێسی میلانه‌وه کرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆدێنیزی،ته‌نها درێسی ئه‌یسی میلانی پۆشیوه و له‌خۆشه‌ویسترین یاریزانانی ئه‌یسی میلانه و خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌ییه…به‌درێژای ژیانی وه‌رزشی چاوی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربووه وه‌کو یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه و یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد،به‌ڵام خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ یانه و درێسه‌که‌ی ڕێگربوو له قبوڵکردنی بۆندی هه‌ر یانه‌یه‌ک و ئێستا به باشترین یاریزانی یانه‌که له‌مێژوودا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن هاوشانی فرانکۆ پارێزی.
2-ڕاول گۆنزالێز بلانکۆ
ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا
له ئه‌فسانه‌کانی مه‌دریده،گۆڵکاری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و ته‌نها درێسی ڕیاڵ مه‌دریدی پۆشیوه هه‌رچه‌نده له لاوانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه ده‌رکه‌وت به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیزی لاوانی یانه‌که ته‌نها به یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ژمار ده‌کرێت،ساڵانی 1996 تاکو 2004 ئاستێکی بێوێنه‌ی هه‌بووه و گۆڵکه‌ری یه‌که‌م و زۆرجار دروستکه‌ری زۆرێک له گۆڵه‌کانی دیکه‌ی هاوڕێکانی بوو،ڕاول له‌سه‌رده‌می گاسپارت ـی سه‌رۆکی به‌رشه‌لۆنه‌دا ڕه‌تیکرده‌وه بچێته ڕیزی ڕکابه‌ره سه‌رسه‌خته‌که‌ی یانه‌که‌ی و بڕیاریدا له مه‌درید کۆتای به‌ژیانی وه‌رزشی بهێنێت.
3-ستێڤن جێرارد
لیڤه‌رپووڵ-ئینگلته‌را
به‌لێدانه به‌هێز و موشه‌ک ئاساکانی دڵی هه‌موو عاشقانی لیڤه‌رپووڵی بردووه،ستێڤن جێرارد که‌به‌ته‌واوی له‌ساڵی 2001ـوه به شێوه‌ی سه‌ره‌کی و وه‌کو سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه یاری ده‌کات…توانیویه‌تی چه‌ندین ده‌ستکه‌وت و نازناوی گرنگ بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستبهێنێت،له‌ساڵی 2005 بۆندێکی 70 ملیۆنی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ڕه‌تکرده‌وه،به باشترین دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووڵ داده‌نرێت له‌مێژووی یانه‌که‌دا.
4-ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆ
یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا
ئه‌لێکس دیلپیرۆ خۆشه‌ویسترین که‌سایه‌تی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیایه و سمبوڵی یانه‌که‌یه،ئه‌لێکس له‌ساڵی 1993ـه‌وه له‌یانه‌ی یۆڤانتۆس یاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا تامی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌کانی چێشتووه و چه‌ندین نازناوی خولی ئیتاڵیا و نازناوێکی یانه پاڵه‌وانه‌کان و چه‌ند نازناوێکی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێناوه،ئه‌لێکس به‌پێی ده‌زگای ڕاپرسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌کێک له‌باشترین یاریزانانی ئه‌وروپا له 50 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستنیشانکرا،ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌وا له‌دڵی عاشقان و هانده‌رانی یانه‌که‌دا تاکو ئێستا ماوه و وته‌کانی له‌گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه ساڵی 2006 بوو کاتێک بڕیاردرا یۆڤانتۆس بۆ ڕیزی پله دووه‌کان دابه‌زێنرێت به‌هۆی تێوه‌گلانیان به
ئابڕوبه‌ری(کاڵچیۆ پۆلی) و دیلپیرۆ له‌و کاته‌دا که‌وا بۆندی یانه‌کانی چێڵسی و میلان و بایه‌رن میونخی له‌به‌رده‌ستدابوو له لێدوانێکدا وتی”یۆڤانتۆس نه‌ک بۆ خولی پله دووه‌کان به‌ڵکو گه‌ر بۆ خولی پله C1B(پله چواره‌کان)داببه‌زێت ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنمه‌وه و درێسی هیچ یانه‌یه‌کی دیکه ناپۆشم.
5-فرانچیسکۆ تۆتی
ڕۆما-ئیتاڵیا
ناسراوه با شای ڕۆما،ناسراوترین که‌سایه‌تی ڕۆمای پایته‌خته و له‌زۆرێک له سیاسیه گه‌وره‌کانی وڵات خۆشه‌ویستتر و به‌ناوبانگتره،فرانچسکۆ تۆتی وه‌ک ده‌وترێت هانده‌رانی ڕۆما له هاوسه‌ره‌کانیان خۆشتریان ده‌وێت،تۆتی گۆڵکه‌ری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و زۆرترین یاری به درێسی ڕۆماوه کردوه له‌مێژووی یانه‌که‌دا،ساڵانی 1999 تاکو 2004 سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌و یاریزانه‌بوون و تێیدا چوارجار به‌باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی و باشترین یاریزانی یۆرۆی 2000ـبوو وه له‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین جار بۆندی خه‌یاڵی ئه‌یسی میلان و یۆڤانتۆس له‌ئیتاڵیا و ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌رکردایه‌تی پێریز و سێر ئه‌لێکس فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی ڕه‌تکرده‌وه.