بۆ ده‌ربرینی هه‌سته‌کان
 
الرئيسيةس .و .جبحـثقائمة الاعضاءالمجموعاتالتسجيلدخول

شاطر | 
 

 كورته‌یه‌ك له‌ میژووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
evel
سه‌رپه‌رشتیار
سه‌رپه‌رشتیار


ته‌مه‌ن : 29
شوێن : بايتةخت

مُساهمةموضوع: كورته‌یه‌ك له‌ میژووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر   الأربعاء ديسمبر 16, 2009 4:47 am

[center]كورته‌یه‌ك له‌ میژووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر

نوسه‌ر evel له‌ڕێکه‌وتی 2009/12/16 – 1:52 AIM: -



سارا هه‌ولێری/ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر یه‌کیکه‌ له‌ یانه‌ کورده‌کانی هه‌ریمی کوردستانی عراق که‌ میژوو یه‌کی پرشنگداری هه‌یه‌ و کورد له‌ سه‌رتا سه‌ری جیهان شانازی پیوه‌ده‌کات

یانه‌ی هه‌ولیر له‌ سالی 1968 له‌ پایته‌ختی هه‌ریمی کوردستان دامه‌زراوه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌ژداری له‌ خوله‌کانی عراق کردوه‌ له‌سالی 1968 که‌ ده‌کاته‌ هه‌مان سالی دامه‌زراندنی به‌ژداری له‌ خولی پله‌ دووی عراق کردوه‌ تا سالی 1986 دواتر توانی خۆی بگه‌یه‌نیته‌ خولی پله‌ یه‌کی عیراق ئه‌و کاته‌ پیکهاته‌ی یانه‌ی هه‌ولیر به‌ گشتی کورده‌کانی شاری قه‌لاو مناره‌ بوون واته‌ هیچ یاریزانیکی بیگانه‌ له‌ ریزی یانه‌ی هه‌ولیر یاری نه‌ ده‌کرد یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر یه‌کیکه‌ له‌ یانه‌ کورده‌کانی هه‌ریمی کوردستانی عراق که‌ میژوو یه‌کی پرشنگداری هه‌یه‌ و کورد له‌ سه‌رتا سه‌ری جیهان شانازی پیوه‌ده‌کات.


زیاتر له‌ زیاتر بخوێنه‌وه‌



له‌ به‌ناو بانگترین یاریزانه‌کانی مێژووی یانه‌ی هه‌ولیر :

سه‌میر بابۆ


محه‌مه‌د خۆشناو & پشتیوان شبیب



کامه‌ران محه‌مه‌د

شیرزاد خه‌لیلی


نه‌ریمان

که‌مال

عبدالله‌ مه‌محمود

وه‌ چه‌ندان یاریزانی تر که‌ توانیان یانه‌ی هه‌ولیر به‌ره‌و لوتکه‌ ببه‌ن و بیگه‌یه‌نه‌ خولی مومتازی عراق
بۆ یه‌که‌مجار له‌ سالی 1992 بوو که‌ یانه‌ی هه‌ولیر به‌ژداری خولی مومتازی عراقی کرد
وه‌ له‌ سالی 1998 تا ئیستا به‌ژداری ئه‌م خوله‌ ده‌کاتو دانه‌به‌زیوه‌ بۆ خولی پله‌ یه‌ک
میژووی پرشنگداری هه‌ولیر له‌ سالی 2006 ده‌ستی پیکرد، کاتیک یانه‌ی هه‌ولیر له‌ خولی پله‌ مومتازی عراق پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هینا ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ یانه‌ی هه‌ولیر. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژداری له‌ خوله‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عراق بکات یانه‌ی هه‌ولیر له‌ سالی 2006 بۆ یه‌که‌م جار به‌ژداری له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانی عه‌ره‌بی کرد له‌م خوله‌دا یانه‌ی هه‌ولیر یه‌ک یاری ئه‌نجام دا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسماعیلی مسری که‌ ناسراون به‌ ده‌رویشه‌کانی مسر یانه‌ی هه‌ولیر به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه‌ ئاستیکی یه‌کجارباشیی پیشکه‌ش کرد به‌لام له‌ هه‌ردوو یاری دا له‌ یاری چون و هاتن توشی دۆران هات و مال ئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد

هه‌نگاو نان به‌ره‌و لوتکه‌



له‌ سالی 2007 له‌ خولی پله‌ مومتازی عراق یانه‌ی هه‌ولیر ئاستیکی یه‌کجار باشی پیش که‌ش کرد له‌ قۆناعی گروپه‌کان
به‌ بریاری یه‌کیتی تۆپی پی عراق بریار درا که‌ یاریه‌کانی خولی نوخبه‌ی عراقی له‌ هه‌ریمی کوردستان ئه‌نجام بدریت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ره‌وشی عراق ناته‌واو بوو ئه‌مه‌ هه‌لیکی باش بوو بۆ کورانی قه‌لای زه‌رد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ک پاله‌وانی عراق ناویان له‌ میژوو تۆمار بکه‌ن هه‌ر واش بوو یانه‌ی هه‌ولیر له‌ گشت یاریه‌کانی نوخبه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هینا گه‌یشته‌ چوار گۆشه‌ی زیرین له‌ چوار گۆشه‌ی زیرین توانی له‌ یانه‌ی نه‌جه‌ف بباته‌وه‌و خۆی بگه‌یه‌نیته‌ یاری کۆتایی

یاری کۆتایی


به‌ ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌ریکی یه‌کجار زۆر که‌ یه‌که‌مین جار بوو یاری کۆتای خولی عراق له‌ یاریگای نیو ده‌وله‌تی
شه‌هید فه‌ره‌نسۆ ئه‌نجام بدریت له‌م یاریه‌دا زیاتر له‌ 30000 که‌س ئاماده‌ بوون وه‌ چه‌ندان هه‌زاری تریش شوینیان نه‌بوو
گه‌رانه‌وه‌ له‌ماله‌کانی خۆیان سه‌یری یاریه‌که‌یان کرد له‌ که‌رنه‌ڤالیکی قه‌شه‌نگ و بیوینه‌ دا یانه‌ی هه‌ولیر توانی گه‌وره‌ترین ده‌ست که‌وت تۆمار بکات و توانی ناز ناویکی میژوویی بۆ هه‌ریمی کوردستان به‌ده‌ست بهینیت توانی به‌ گۆلیکی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی جه‌ویه‌ بباته‌وه‌ یاریزان ئه‌حمه‌د سلاح توانی له‌ خوله‌کی یه‌که‌م زه‌نگی سه‌رکه‌وتن لی بدات و گۆلی سه‌رکه‌وتنی هه‌ولیری تۆمار کرد یاریگاو جه‌ماوه‌ری هه‌ژاندو گۆرانی و هه‌لپه‌رکی ده‌ستی پی کرد



پیکهاته‌ی ئه‌وکاته‌ی یانه‌ی هه‌ولیر :

رافد به‌دره‌دین ، مسته‌فا که‌ریم ، یاسر رعد ، سلاحدین سیامه‌ند ، سه‌رهه‌نگ محسن ، احمه‌د سلاح ، وسام زه‌کی ، ئه‌رکان نه‌جیبعلا نیرۆز ، شوان مامۆ ، مۆفه‌ق یونس به‌ سه‌رکردایه‌تی راهینه‌ر ئه‌کره‌م ئه‌حمه‌د سه‌لمان

ئه‌نجامه‌کانی یانه‌ی هه‌ولیر له‌ نوخبه‌ی 2006 به‌م شیوه‌یه‌ بوو :

هه‌ولیر 2 : 1 که‌ربه‌لا

هه‌ولیر 2 : 1 مینا

هه‌ولیر 2 : 0 نه‌فت

هه‌ولیر 0 : 1 ته‌له‌به‌

هه‌ولیر 4 : 0 شورته‌

هه‌ولیر 2 : 0 نه‌جه‌ف (یاری پیش کۆتایی )

هه‌ولیر 1 : 0 جه‌ویه‌ (یاری کۆتایی )

هه‌ولیر به‌ره‌و پاله‌وانه‌کانی ئاسیا

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولیر له‌ خولی پله‌ مومتازی عراق پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هینا توانی به‌ژداری خولی
یانه‌ پاله‌وانه‌کانی ئاسیا بکات به‌ پینوسی زیر له‌ میژوی یانه‌ی هه‌ولیر تۆمار بکات یانه‌ی هه‌ولیر بۆ جاری دووه‌م بو به‌ژداری له‌ خوله‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عراق ده‌کرد به‌لام ئه‌مجاره‌یان جیاوازتر بوو وه‌ک له‌ جاری پیشوو یانه‌ی هه‌ولیر به‌ناوی هه‌مو عراق به‌ژداری له‌م پاله‌وانیه‌تیه‌ ده‌کرد له‌م پاله‌وانیتیه‌ ئه‌نجامه‌کانی
به‌م شیوه‌یه‌ بوو :

هه‌ولیر 1 : 1 غه‌رافه‌ قه‌ته‌ری

هه‌ولیر 1 : 1 قادسیه‌ کویتی

هه‌ولیر 0 : 2 باختاکوری ئۆزبه‌کی

هه‌ولیر 1 : 5 باختاکوری ئۆزبه‌کی

هه‌ولیر 1 : 0 غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری

هه‌ولیر 4 : 2 قادسیه‌ی کویتی

ریزبه‌ندی گروپه‌که‌ به‌م شیوه‌یه‌ بوو :

1- قادسیه‌ی کویتی 11 خال
2- باختاکوری ئۆزبه‌کی 11 خال
3- هه‌ولیر 8 خال
4- غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری 2 خال

له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌غداد هه‌ولیر بۆ جاری دووه‌م بوه‌ پاله‌وانی عراق :

له‌ وه‌رزی 2008 خولی عراق یانه‌ی هه‌ولیر به‌ شیوه‌یه‌کی تر ده‌رکه‌وت له‌گه‌ل سالی پیشوتر
گۆرانکاریه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌بوو چه‌ندین یاریزانی نوی هینابووه‌ ریزه‌کانی و چه‌ند یاریزانیکیشی دوور خستبوه‌وه‌
بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ گشت یانه‌کانی عراق حیسابیکی تایبه‌تیان بۆ یانه‌ی هه‌ولیر ده‌کرد یانه‌ی هه‌ولیر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خوله‌که‌ زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه‌کان لیدا و ئه‌وه‌ی پی راگه‌یاندن که‌ هه‌ولیر ئه‌مسالیش وه‌ک شیر ئاماده‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هینانی خوله‌که‌ له‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجامه‌کانی یانه‌ی هه‌ولیر زۆر باش بوو توانی به‌ ئاسانی بگاته‌ یاری کۆتایی

یاری کۆتایی

یاری کۆتایی وه‌رزی 2008 جیاوازیه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌بوو له‌گه‌ل وه‌رزی رابردوو , وه‌رزی رابردوو له‌نیو یاریگا هاژه‌ هاژی ئالای کوردستان و ئالا زیرینه‌که‌ی هه‌ولیر بوو به‌لام ئه‌م جاره‌ یاریگا ره‌نگی نه‌وارسی پۆشی بوو
به‌لآم شیرانی قه‌لای زه‌رد توانیان بالی نه‌وارسه‌کان بشکینن و له‌ فرین رایان گرن یانه‌ی هه‌ولیر له‌ ناو یاریگای گه‌ل به‌ گۆلیکی بی به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی زه‌ورای برده‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ک بووه‌ پاله‌وانی خولی عراق گۆله‌که‌ش یاریزان ئه‌حمه‌د سلاح تۆماری کرد



به‌ژداری کردن له‌ جامی یه‌کیتی ئاسیا

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولیر بۆ جاری دووه‌م بوه‌ پاله‌وانی خولی عراق به‌ بریاری یه‌کیتی تۆپی پی ئاسیا به‌هۆی نه‌ بونی پیشه‌گه‌ری یانه‌کانی عراق نه‌یان توانی به‌ژداری له‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانی ئاسیا بکه‌ن بۆیه‌ یانه‌ی هه‌ولیر به‌ژداری له‌ جامی یه‌کیتی ئاسیا کرد و سه‌ره‌تا ئاستی وه‌ک پیویست نه‌بوو به‌لام دواتر توانی به‌رگی لاوازی فری بدات به‌ر گی شیری بپۆشیت توانی بگاته‌ قۆناغی دووه‌م و له‌ قۆناغی دووه‌م توانی له‌ یانه‌ی زه‌ورا بباته‌وه‌ و گه‌یشته‌ یاری قۆناغی هه‌شته‌م
وا بریاره‌ له‌ قۆناغی هه‌شته‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی کویتی کویتی یاری بکات له‌ 15-9 و 30-9 که‌ خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ر ئه‌و شاره‌ بوو توانی گه‌مارۆی وه‌رزشی له‌سه‌ر عیراق لاببات که‌ 7 سال بوو هیچ یانه‌یه‌ک نه‌ی ده‌توانی له‌ خاکی عراق یاریه‌کانی پاله‌وانیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عراق ئه‌نجام بدات بریاره‌ یاریه‌که‌ 30-9 له‌باوه‌شی یاریگای فه‌ره‌نسۆ ئه‌نجام بدریت

قه‌لای زه‌رد بووه‌ یه‌که‌م یانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌غداد سێ سال له‌سه‌ر یه‌ک خولی عراقی به‌ده‌ست بهینیت :

له‌وه‌رزی 2009 خولی عراق گۆرانکاریه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینی ئه‌و یانانه‌ی که‌ زه‌مانیک بوو کۆنترۆلی خولی عراقیان کردبوو که‌وتنه‌ خواره‌وه‌و یانه‌ی هه‌ولیر ریزبه‌ندی یه‌که‌می خولی عراقی گرته‌ ده‌ست
له‌وه‌رزی 2009 یانه‌ی هه‌ولیر توانی زۆر به‌ئاسانی خۆی بگه‌یه‌نیته‌ یاری کۆتایی له‌ یاری کۆتایی روو به‌رووی نه‌جه‌ف بۆوه‌ یانه‌ی نه‌جه‌ف خه‌ونی به‌وه‌ ده‌بینی که‌ بۆ یه‌که‌م جار ببیته‌ پاله‌وانی عراق به‌لام کورانی هه‌ولیر ئه‌و خه‌ونه‌یان له‌ گۆرناو توانیان بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک ببنه‌ پاله‌وانی عراق کاتیک توانیان سه‌رکه‌ون به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ لیدانه‌کانی سزا 3-2 و توانیان جامه‌که‌ له‌ باوه‌ش بگرین و بیهینه‌وه‌ بۆ خه‌زینه‌ی یانه‌ی هه‌ولیر



پیکهاته‌ی ئه‌مسالی یانه‌ی هه‌ولیری :

1- وسام زه‌کي





2- مسليم مباره‌ک


3 – ئه‌حمه‌د علي


4- رافد بدره‌دين


5- سه‌رهه‌نگ محسين






6- مهدي که‌ريم

7- شوان مامۆ

8- ديدار حامد

9- لوئه‌ي سلاح





10 - هه‌لگورد ملا محه‌مه‌د

11 – نبيل عباس

12- کرار تارق

13 ئه‌حمه‌د ئيبراهيم

14 – حسين کريم

15- سهيل نعيم

16- حسام ياسين

17 _ شيرزاد محه‌مه‌د

18 – هه‌ردی نوره‌دین


19- دلدار ئیبراهیم


20 – دیار رحمان

21 – یاسر رعد

22- احمه‌د کوبی

23- حوسین عبد الواحد 24- اسماعیل بانگۆلۆ
[/center]
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
معاينة صفحة البيانات الشخصي للعضو
 
كورته‌یه‌ك له‌ میژووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولیر
استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
کاژین :: به‌شی وه‌رزشی-
انتقل الى: