پیاوێك كه فریاناكهوێت خێزانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، ناچار له‌سایتی (گوگڵ) ده‌نووسێت (منداڵ چۆن ده‌هێندرێته دنیاوه)، پاشان له‌سه‌ر زانیاریه‌كان منداڵه‌كه‌ی خۆی ده‌هێنێته دنیاوه.
(لیرۆی) ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌و وه‌كو پۆلیسێكی ئه‌منی كارده‌كات، (ئێممه)ی خێزانی كه تووشی ئازاری منداڵبوون ده‌بێت سه‌ری لێدهشێوێتو نازانێ چی بكات...
(لیرۆی) كاتی ئه‌وه‌یشی نه‌بوو خێزانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی موبایله (بله‌ك بێری)ه‌كه‌یه‌وه، چووه ناو سایتی (گوگڵ)و نووسی (منداڵ چۆن ده‌هێندرێته دنیاوه)، له‌ئه‌نجامدا توانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه منداڵه‌كه‌ی بهێنێته دنیاوه.
(لیرۆی) ئاشكرایكرد، ئیستا باری ته‌ندروستی خێزانهكهیو كچه‌كه‌ی زۆر باشه، وتیشی:" له‌و كاته‌دا زۆر په‌شۆكابووم، بهلاَم ئه‌م به‌سه‌رهاته ئه‌زموونێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و خۆشه له‌ژیانی مندا".
(ئێممه)ی خێزانی ده‌ڵێت، من له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم لیرۆی بتوانێ ئه‌و كاره بكات، بهلاَم كاره‌كه‌ی كردوو سه‌ركه‌وتووانه‌ش كۆتایی هات.
jabar shexani