به‌رشلۆنه بڕی 40 ملیۆن پاوند بۆ سیسك ئاماده دهكاتنوسهر T9 له 2009/12/17 – 1:12 PM -
یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی بۆندێك به بڕی 40 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی ئاماده ده‌كات بۆ یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی ئیسپانی و یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی سیسك فابرێگاس وه سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه خوان لاپۆرتا هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ مۆر كردنی بۆندێكی له‌گه‌ڵی وه له لێدوانێكیدا لاپۆرتا ووتی،،،”چه‌ندین هۆكار هه‌یه بۆ گرنگی پێدانی ئێمه به یاریزان سیسك فابرێگاس”،،،یانه‌ی به‌رشلۆنه بڕیاری داوه كه‌وا له هاوینی داهاتوو به فه‌رمی بۆندێكی پێشكه‌ش بكات وه لاپۆرتا سه‌باره‌ت به نرخی یاریزان ووتی،،،”پاره…؟ئه‌م شته له كۆتایی مانگی مارس/ئازار ـی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت،یاریزان سیسك یاریزانێكی زۆر ئاست به‌رزه وه ئێمه گرنگی زۆرمان پێی داوه شتێكی ئاسان نابێت به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئه‌ڕسینال”،،،یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی یانه‌ی ئه‌ڕسینال به 40 ملیۆن پاوند ڕازی بكات ئه‌وا یاریزانی ئیڤواری یایا تۆرێ ده‌خاته نێو بۆنده‌كه و به دانی 30 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی.