بێكهام:ده‌مه‌وێت ڕووبه‌ڕووی مانشسته‌ر یونایتد یاری بكهمنوسهر T9 له 2009/12/17 – 1:22 PM -
یاریزانی ئینگلیزی كه بۆندێكی به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان مۆر كردووه وه له سه‌ره‌تایی مانگی یه‌ناییر/كانوونی دووه‌م ـی داهاتوو ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات،،یانه‌ی میلان ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتدی هه‌یه له قۆناغی 16ـی خوولی شامپیۆنزلیگ وه له لێدوانێكی بێكهام بۆ ڕۆژنامه‌ی The Sunـی به‌ریتانیدا ووتی،،،”من زۆر حه‌ز ده‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی پێشووی خۆم ببمه‌وه له‌وه‌ته‌ی ده‌رچوونی من له ئۆڵدترافۆرد له ساڵی 2003 هیچ یاریم له‌وێ ئه‌نجام نه‌داوه وه دوای تێپه‌ڕ بوونی حه‌وت ساڵ ده‌مه‌وێت دووباره له ئۆڵدترافۆرد یاری بكه‌مه‌وه،،من به‌رامبه‌ر مانشسته‌ر یونایتد!!شتێكی زۆر گه‌وره ده‌بێت”،،،بێكهام كه له ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد بووه پاڵه‌وانی خوولی شامپیۆنزلیگ وه ئێستا بێكهان ده‌یه‌وێت دووباره بانگێشت بكرێته‌وه بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی كه ڕاهێنه‌ری فابیۆ كاپێلۆ داوای لێ كردووه یاری بۆ یانه‌یه‌كی گه‌روه‌ی ئه‌وروپی بكات دواتر بێكهام درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و ووتی،،،”شتێكی زۆر گران ده‌بێت به‌ڵام له هه‌مان كاتدا شتێكی زۆر خۆش ده‌بێت وه ڕكابه‌رییه‌كی زۆر ده‌بێت چونكه من حه‌زم له‌و جۆره یاری كردنه هه‌یه،من حه‌ز ده‌كه‌م شامپیۆنزلیگ به ده‌ست بهێنم چونكه پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی زۆر تایبه‌ته بۆ من وه من حه‌ز به ڕكابه‌ری ده‌كه‌م”.