رۆژێكیان :
سامان ..
زانست ..
ئابڕوو ..
كۆبوونه‌وه و بوو به گفت‌و گۆ له نێوان هه‌رسێكیان
گفت‌و گۆیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو :
سامان ده‌یوت :من سیحرم بۆ سه‌ر خه‌لك زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه و تروسكایی من
گه‌وره و بچوك بۆ لای خۆی راده‌كێشێ و به هۆی منه‌وه ته‌نگژه‌و
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ،،، و له نه‌بوونی من ناخۆشی و
نه‌كبه‌ت زۆر ده‌بێ ..
[size=24]زانست ده‌یوت :من مامه‌ڵه له‌گه‌ل عه‌قله‌كان ده‌كه‌م و كێشه‌كان به حیكمه‌ت
و مه‌نتیق و یاساكان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م .. من له ململانێی
به‌رده‌وامم له پێناوی مرۆڤه‌كان دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی
( نه‌زانین و هه‌ژاری و ناخۆشی )
و ئابرووش ده‌یوت : به‌های منیش زۆر گرانه ونه ده‌فرۆشرێم و نه دێمه كرینیش ..
ئه‌وه‌ی بمپارێزێ گه‌وره‌ی ده‌كه‌م
و ئه‌وه‌ی فرێم بدا تێكی ده‌شكێنم و زه‌لیلی ده‌كه‌م
كاتێك هه‌رسێكیان ویستیان برۆن ..
پرسیاریان له‌یه‌كتری كرد :
چۆن دووباره یه‌كتری ده‌بینینه‌وه و چۆن ؟ سامان ووتی : براكانم .. ئه‌گه‌ر ویستتان بێنه سه‌ره‌دانیم ..
له‌و كۆشكه گه‌وره‌یه به‌دوامدا بگه‌رێن ده‌مدۆنه‌وه ..
زانست ووتی : منیش له خوێندنگا و دانیشگای شاره‌زاو زانایان ده‌دۆزنه‌وه
ئابرووش به بێ ده‌نگی مایه‌وه ...
لێیان پرسی : تۆ بۆ قسه ناكه‌یت ..
ئه‌ی تۆ له كوێ بدۆزینه‌وه ... ؟؟
وتی : من كه رۆشتم زۆر زه‌حمه‌ته گه‌رانه‌وه‌م
سه‌رچاوه:گه‌نجینه