کاژین
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.


بۆ ده‌ربرینی هه‌سته‌کان
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول

 

 یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
evel
سه‌رپه‌رشتیار
سه‌رپه‌رشتیار
evel


ته‌مه‌ن : 36
شوێن : بايتةخت

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Empty
مُساهمةموضوع: یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟   یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Emptyالأربعاء ديسمبر 16, 2009 4:25 am

نوسه‌ر evel له‌ 2009/12/16 – 1:08 AIM: -



که‌من ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لوتکه‌ی ئاستیاندا بۆندی یانه‌ گه‌وره‌ و به‌ناوبانگه‌کانی جیهانیان ڕه‌تکردۆته‌وه‌ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆیانه‌کانیان و سه‌لماندنی(به‌کرده‌وه‌) خۆشه‌ویستیان بۆ یانه‌که‌یان

1-پاوڵۆ ماڵدینی

ئه‌یسی میلان-ئیتاڵیا

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Paolo-maldini-milan

پاوڵۆ ماڵدینی به‌رگریکاری ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی یانه‌ی ئه‌یسی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا،له‌ 20/1/1985 له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵی یه‌که‌م یاری خۆی به‌درێسی میلانه‌وه‌ کرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆدێنیزی،ته‌نها درێسی ئه‌یسی میلانی پۆشیوه و له‌خۆشه‌ویسترین یاریزانانی ئه‌یسی میلانه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌…به‌درێژای ژیانی وه‌رزشی چاوی چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ربووه‌ وه‌کو یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ و یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد،به‌ڵام خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ یانه‌ و درێسه‌که‌ی ڕێگربوو له‌ قبوڵکردنی بۆندی هه‌ر یانه‌یه‌ک و ئێستا به‌ باشترین یاریزانی یانه‌که‌ له‌مێژوودا له‌ قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن هاوشانی فرانکۆ پارێزی.



2-ڕاول گۆنزالێز بلانکۆ

ڕیاڵ مه‌درید-ئیسپانیا

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Raul

له‌ ئه‌فسانه‌کانی مه‌دریده‌،گۆڵکاری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و ته‌نها درێسی ڕیاڵ مه‌دریدی پۆشیوه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ لاوانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌وه‌ ده‌رکه‌وت به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیزی لاوانی یانه‌که‌ ته‌نها به‌ یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید هه‌ژمار ده‌کرێت،ساڵانی 1996 تاکو 2004 ئاستێکی بێوێنه‌ی هه‌بووه‌ و گۆڵکه‌ری یه‌که‌م و زۆرجار دروستکه‌ری زۆرێک له‌ گۆڵه‌کانی دیکه‌ی هاوڕێکانی بوو،ڕاول له‌سه‌رده‌می گاسپارت ـی سه‌رۆکی به‌رشه‌لۆنه‌دا ڕه‌تیکرده‌وه‌ بچێته‌ ڕیزی ڕکابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌که‌ی یانه‌که‌ی و بڕیاریدا له‌ مه‌درید کۆتای به‌ژیانی وه‌رزشی بهێنێت.



3-ستێڤن جێرارد

لیڤه‌رپووڵ-ئینگلته‌را

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Gerrard

به‌لێدانه‌ به‌هێز و موشه‌ک ئاساکانی دڵی هه‌موو عاشقانی لیڤه‌رپووڵی بردووه‌،ستێڤن جێرارد که‌به‌ته‌واوی له‌ساڵی 2001ـوه‌ به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی و وه‌کو سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه‌ یاری ده‌کات…توانیویه‌تی چه‌ندین ده‌ستکه‌وت و نازناوی گرنگ بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ستبهێنێت،له‌ساڵی 2005 بۆندێکی 70 ملیۆنی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ڕه‌تکرده‌وه‌،به‌ باشترین دووه‌م یاریزانی لیڤه‌رپووڵ داده‌نرێت له‌مێژووی یانه‌که‌دا.



4-ئه‌لیساندرۆ دیلپیرۆ

یۆڤانتۆس-ئیتاڵیا

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Fiat500_delpiero1

ئه‌لێکس دیلپیرۆ خۆشه‌ویسترین که‌سایه‌تی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیایه‌ و سمبوڵی یانه‌که‌یه‌،ئه‌لێکس له‌ساڵی 1993ـه‌وه‌ له‌یانه‌ی یۆڤانتۆس یاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا تامی سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌کانی چێشتووه‌ و چه‌ندین نازناوی خولی ئیتاڵیا و نازناوێکی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و چه‌ند نازناوێکی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌،ئه‌لێکس به‌پێی ده‌زگای ڕاپرسی و لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌کێک له‌باشترین یاریزانانی ئه‌وروپا له‌ 50 ساڵی ڕابردوودا ده‌ستنیشانکرا،ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌وا له‌دڵی عاشقان و هانده‌رانی یانه‌که‌دا تاکو ئێستا ماوه‌ و وته‌کانی له‌گوێیاندا ده‌زرنگێته‌وه‌ ساڵی 2006 بوو کاتێک بڕیاردرا یۆڤانتۆس بۆ ڕیزی پله‌ دووه‌کان دابه‌زێنرێت به‌هۆی تێوه‌گلانیان به‌ ئابڕوبه‌ری(کاڵچیۆ پۆلی) و دیلپیرۆ له‌و کاته‌دا که‌وا بۆندی یانه‌کانی چێڵسی و میلان و بایه‌رن میونخی له‌به‌رده‌ستدابوو له‌ لێدوانێکدا وتی”یۆڤانتۆس نه‌ک بۆ خولی پله‌ دووه‌کان به‌ڵکو گه‌ر بۆ خولی پله‌ C1B(پله‌ چواره‌کان)داببه‌زێت ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنمه‌وه‌ و درێسی هیچ یانه‌یه‌کی دیکه‌ ناپۆشم.



5-فرانچیسکۆ تۆتی

ڕۆما-ئیتاڵیا

یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟ Totti_gallery__323x400,0
ناسراوه‌ با شای ڕۆما،ناسراوترین که‌سایه‌تی ڕۆمای پایته‌خته‌ و له‌زۆرێک له‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌کانی وڵات خۆشه‌ویستتر و به‌ناوبانگتره‌،فرانچسکۆ تۆتی وه‌ک ده‌وترێت هانده‌رانی ڕۆما له‌ هاوسه‌ره‌کانیان خۆشتریان ده‌وێت،تۆتی گۆڵکه‌ری یه‌که‌می یانه‌که‌یه‌تی له‌مێژوودا و زۆرترین یاری به‌ درێسی ڕۆماوه‌ کردوه‌ له‌مێژووی یانه‌که‌دا،ساڵانی 1999 تاکو 2004 سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌و یاریزانه‌بوون و تێیدا چوارجار به‌باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی و باشترین یاریزانی یۆرۆی 2000ـبوو وه‌ له‌و ساڵانه‌دا چه‌ندین جار بۆندی خه‌یاڵی ئه‌یسی میلان و یۆڤانتۆس له‌ئیتاڵیا و ڕیاڵ مه‌درید به‌سه‌رکردایه‌تی پێریز و سێر ئه‌لێکس فێرگسۆنی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتدی ڕه‌تکرده‌وه‌.
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 
یاریزانه‌ به‌وه‌فاکان کێن؟
الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
کاژین :: به‌شی وه‌رزشی-
انتقل الى: