evel سه‌رپه‌رشتیار
ته‌مه‌ن : 36 شوێن : بايتةخت
| موضوع: هاوار مه‌لامحه‌مه‌د به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه یانه‌ی پیرۆزیی ئێرانی به‌جێده‌هێڵێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر الأربعاء ديسمبر 16, 2009 4:32 am | |
| هاوار مه‌لامحه‌مه‌د به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه یانه‌ی پیرۆزیی ئێرانی به‌جێده‌هێڵێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ههولێرنوسهر evelله 2009/12/16 – 1:25 PM -
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یاریزان هاوار مه‌لامحه‌مه‌د رایگه‌یاند كه یاریزانی ناوبراو به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه وازی له یانه‌ی پیرۆزیی ئێرانی هێناوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئێواره‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه) هاوار گه‌یشته‌وه هه‌ولێر‌و كۆتایی به كاروانی پیشه‌گه‌ریی خۆی له خولی ئێرانی هێنا چونكه ئیداره‌ی یانه‌ی پیرۆزی پابه‌ند نه‌بوو به مه‌رجه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوار ”. هاوار مه‌لامحه‌مه‌د (28 ساڵ) پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئه‌نساری لوبنانی‌و عه‌ینی ئیماراتی‌و خۆری قه‌ته‌ری یاریی كردووه‌و هاوكات بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئه‌بۆلۆن لیماسۆل‌و ئه‌نۆرسۆسیس فاماجیستای قوبرسی یاریی كردووه‌و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیاربه‌كر سپۆری توركی ره‌ت كردۆته‌وه هاوار له ساڵی 2001 ه‌وه تا ئێستا له 85 یاریی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی كردووه‌و بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1997 له‌گه‌ڵ یانه‌ی موسڵ ده‌ستی به یاری كردووه پێش ئه‌وه ساڵی 1999 بچێته ریزه‌كانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌وه : | |
|