کاکا و ڕۆناڵدۆ: لیۆن یانه‌یه‌کی سه‌خته وه به‌نزیمه چه‌کی بردنهوهیهنوسهر evelله 2009/12/19 – 2:53 AIM: -
یاریزانی به‌ڕازیلی ڕیکاردۆ کاکا و یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای ئه‌و تیروپشکه‌ی قۆناغی 16ـی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وڕوپا له لێدوانێکیاندا دووپاتیان کرده‌وه که لیۆن یانه‌یه‌کی سه‌خته وه چه‌کی بردنه‌وه‌ی یارییه‌که که‌ریم بهنزیمهیه
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ووتی: “بڕوام وایه که لیۆن یانه‌یه‌کی سه‌خته وه حه‌وت جار سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له خولی فه‌ره‌نسی وه ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دووپاتی ده‌کاته‌وه که تیمێکی زۆر به‌هێزه وه یانه‌ی لیۆن کۆمه‌ڵێک یاریزانی چاکی هه‌یه وه من یاریم کردووه به‌رامبه‌ریان له‌وکاته‌ی که له‌گه‌ڵ مانشسته‌ر بووم له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێم لیۆن تیمێکی سه‌خته وه هیواخوازم سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین”
وه ده‌رباره‌ی به‌نزیمه ڕۆناڵدۆ ووتی”یارییه‌کی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانێکی زۆری به‌سه‌ربردووه له لیۆن وه من دڵنیام که به‌هه‌موو هێزو تواناکانی خۆی هواکاریمان ده‌کات له‌پێناو سه‌رکه‌وتن”
ڕیکاردۆ کاکا:”من دڵنیام له به‌نزیمه وه باوه‌ڕم پێی هه‌یه وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان پێویست بێت بیکه‌ین ئه‌و پێمان ده‌ڵێت تاوه‌کو بتوانین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین له‌و یارییه‌دا، وه له ده‌وری کۆمه‌ڵه‌کان ڕیال مه‌درید توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر یانه‌ی مارسیلیا به‌ڵام لیۆن تیمێکی جیاوازه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش ئاماده‌بین بۆ یاریکردن له یاری چوون و هاتندا، لیۆنی فه‌ره‌نسی به‌رده‌وام به‌شێوازێکی زۆرباش یاری ده‌کات له خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وڕوپا پێویسته له‌سه‌رمان زۆر به هۆش و وریابین له‌گه‌ڵیان، وه سه‌باره‌ت به تیروپشکی یانه‌کان کاکا ووتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی سه‌خته بۆ یانه ئیتاڵیه‌کان”